په‌رتوكی دابینكاری ڕاژەی ئینتەرنێت ISP به زمانى كوردی و به دیارى وه‌ربگره
په‌رتوكی دابینكاری ڕاژەی ئینتەرنێت ISP به زمانى كوردی و به دیارى وه‌ربگره
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا ڕاژه‌ى ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمى كوردستاندا بهرهوپێشچونێكى ئێجگار فراوانى به‌خۆوه‌بینى كۆمپانیاكانى دابینكارى ڕاژه‌ى ئینته‌رنێت ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندایه‌و ڕكاربهرێتى له‌نێوانیاندا ته‌شه‌نه ده‌كات لهڕووهكانى خێرایی هێڵه‌كان و هه‌رزانى له‌نرخدا،هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه ده‌یه‌وێت خزمه‌تگوزاریه‌كانى پێشكه‌ش به دووره‌ده‌سته‌كانى ناوه‌ندى شاره‌كانیش بگات، هه‌روه‌ك قه‌زا و ناحیه‌و گونده‌كان، ئه‌م هۆكارانه‌ش وامان لێده‌كات بڵێین ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه گه‌لێك گرینگه بۆ لایه‌نى ته‌كنیكى به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ڕایهڵكاریهوه، چونكه هه‌رچی كارێك له‌هه‌مبه‌ر دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ده‌كرێت په‌یوه‌ند و په‌یوه‌سته به‌لایه‌نى ڕایهڵكاریهوه.
پرۆڤایدهرهكان چه‌ندین جۆر و ئامرازى جودایان هه‌یه بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش گرنگه توێژینه‌وه و گه‌ڕانێكى ورد بكرێت هه‌تا له‌جۆر و شێوه و پۆلێنكاریهكانى ئه‌و دابینكارانهدا بكۆڵرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر له‌بنه‌ماو ڕه‌وشى گشتى هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌باشی تێ بگات و كاره‌كانیان به‌باشی ههڵبسهتنگێنێت، به‌و هیوایه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بڕوانێته هه‌رچی دابینكارێكى ڕاژه‌ى ئینته‌رنێته له‌داهاتوودا، ئه‌م هۆكاره گرینگه وایكرد له‌سه‌ر ISP كتێبێك بنووسین كه تێكڕاى زانیاریه گرینگه‌كانى تێدا كۆبكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه ڕوو.
له‌م په‌رتووكه‌دا هه‌وڵمانداوه تێكڕاى ئه‌و ئامێر و ئامرازه گرینگانه بناسێنین كه پرۆڤایدهرهكان كارى پێ ده‌كه‌ن، هاوكات پرسیومانه: به كامانه كۆمپانیا ده‌گوترێت دابینكاری ڕاژه‌ی ئینته‌رنێت؟، هه‌تا له‌رێگه‌ى ئه‌م پرسیاره‌وه بتوانین بیناو ناوچه‌ى دابینكارهكان بناسینه‌وه، له‌پاڵ ئهوهشداههوڵمانداوه وشه‌كان به‌كورتى په‌تى بنووسین و لهڕێچكهى كوردبوونمان لا نه‌ده‌ین، كه‌تێیدا هه‌رچی پێویستی په‌یوه‌ند به‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی بێت ڕاڤه‌كردووه به‌هۆى ئه‌زموونه‌كانى خۆمان له‌هه‌مبه‌ر زانیاری و به‌یانه‌كانى سه‌ربه كوردستان‌و ده‌ره‌وه.
لێره كلیك بكه بۆ داگرتنى په‌رتوكه‌كه
ئه‌م په‌رتووكه زانیاری باشی تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر ISP به‌زمانی شیرینی كوردی، كه یه‌كه‌مین كتێبه تاوه‌كو ئێستا نووسرابێ ده‌رباره‌ی ISP
سه‌رچاوه::تێك ئای