سه‌ره‌كی پاراستن هێرشی MITM و میکانیزمی ئەنجامدانی + خۆپاراستن
پاراستن - ئایار 17, 2020

هێرشی MITM و میکانیزمی ئەنجامدانی + خۆپاراستن

لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە یەکێک لە ترسناکترین جۆرەکانی هێرشە ئەلیکترۆنی ئەکەین کە بریتییە لە MITM

 

تێبینی: تکایە گەر بەکارهێنەری مۆبایل بیت بە هێدفۆن جوێ لە سمینارەکە بگرە لەبەر ئەوەی کە ئەو بەرنامەیەی کە سمینارەکەی پێ ڕیکۆرد کراوە کێشەی دەنگی هەیە + بۆ بەکارهێنەرانی لاپتۆپ یان کۆمپیوتەر ئاساییە!

ببوورن بۆ هەر هەلەیەک…

 

هێرشی Man In The Middle (MITM) چییە؟

بریتییە لە میکانزمێک کە هاککەران یاخود مافیاکانی ئینتەرنێتی بەکاری دێنن بۆ سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و لەڕێی ئەم میکانزمەوە هاککەران ئەتوانن گشت ئەو ترافیکانە و داتایانە ببینن کە لە کەسی قوربانیدەرەوە ئەنێردرێن یاخوود ئەو داتا(دراو)ـــانەی کە لە کەسێکەوە ئەنێردرێن بۆ کەسی بەرکەوتووی ئەم هێرشە ، بە گشتی بلێین Man In The Middle هەر وەک لە ناوەکەی خۆیدا دیارە کە واتاکەی (پیاوێک لە ناوەڕاستدا)یە ئەمەش واتای ئەمەیە کە لەڕێی ئەم میکانزمە هاککەرەکە ئەکەوێتە نێوان دوو ئامێری جیاواز یاخوود بەکارهێنەر و ڕاوتەرێکەوە کە ئەتوانێ گشت ئەو داواکاری (Request ) و ولام (Response) ــانە ببینێ کە لە لایەن قوربانیەکەوە ئەنێردرێن و وەردەگیرێن ، شایەنی باسە کە ئەم میکانزمە بە چەندان جۆر بەردەستە و بۆ چەندان مەبەست بەکار دەهێندرێ کە تاکو ئێستاش یەکێکە لە ترسناکترین هێرشە ئەلیکترۆنیەکان کە ڕۆژانە چەندان کەس توشی ئەم هێرشە ئەبن بەبێ ئەوەی ئاگاداری بن!!!

 

هێرشی Man In The Middle چییە ؟ چۆن خۆمان بپارێزین لێی؟ میکانزمی بەکارهێنانی و تێکدانی سەرچاوەکان بەم هێرشە چۆن ئەنجام ئەدرێ لەلایەن هاککەرانەوە؟ بینەری ئەم سمینارەی لای خوارەوە بن بۆ زانیاری زیاتر…

چۆن بزانین کە توشی ئەم هێرشە بووین؟

وەک ستافی تێک ئای لە ئێستایا تولێکمان بۆ ئامادە کردوون و لە کۆگای گیت هاب دامان ناوە و لە راپۆرتەکەیا باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی کراوە ، گەر ئارەزوومەندی بەکارهێنانی تووڵەکەی کلیل لێرە بکە و پەڕگەی README.md بخوێننەوە بۆ چۆنیەتی دامەزراندن وبەکارهێنانی  بۆ هەر یەک لە سیستمەکانی Windows + macOS + Linux

 

سەرچاوە: تێک ئای

احسان فەرامەرز

___________________________

گیت كورد | Git Kurd